“ئەگەرنەتەوە یەكگرتووەكان خێرا نەهێنە سەر خەت ئەگەری كوشتنی هەڕەمەكی لە ئارادایە”.
زاری كرمانجی- سۆران:
بە پێ دواین زانیارییەكان كە لەسەرچاوە جیاجیاكانەوە دەست زاری كرمانجی كەوتوون، ئاماژە بۆ ئەوە دەكەین ” هێزێكی زۆری سەربازی و تەناهی شاری شنۆیان گەمارۆ داوە و هیچ پەیوەندییەكی هاتن و چۆن بۆ ئەو شارە نییە، ترسێكی زۆر بەسەر دانیشتوانی ئەم شارەدا هاتووە و ئەگەری ئەوەی هەیە حكومەت تۆڵە بستێنێتەوە و سزای خەڵك بدات و كەس نازانێ لەم شارە خەریكە چ تاوانێك روو دەدات”.
سەرچاوەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن ” ژمارەیەكی زۆری خۆپێشاندەر گیراون و پۆلیس و سوپا هەڵیانكوتاوەتە سەر ژمارەیەك لە ماڵەكان و بە زۆردی خەڵكیان رفاندووە و راپێچی گرتووخانەكان كردوون”.
دانیشتوانی شنۆ لە رێگەی ئەنتەرنێتەوە ” داوای دەستوەردانی خێرای نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەن، ئەگەر خێرا نەهێنە سەر خەت ئەگەری كوشتنی هەڕەمەكی لە ئارادایە”.