سەردار قازی ـ زاری كرمانجی:
جامی مێرگەسۆر كۆتایی هات، كە بۆ 12 تیپی سنوورەكە رێكخرابوو و تیپی برایان نازناوەكەی بردەوە.
شەوی رابردوو لەنێو یاریگەی “سەروچاوە” یاریی كۆتایی جامی مێرگەسۆر لەنێو تیپەكانی برایان و شێخان بەڕێوەچوو، دوای كێبڕكێیەكی توند برایان بە چوار گۆڵ بەرانبەر 2 گۆڵ یارییەكەی بردەوە و كۆنتڕۆڵی خەڵاتەكانی كرد.
فەرسەت ساڵح، بەرپرسی ناوەندی باڵای مێرگەسۆر بەزاری كرمانجی گوت:” ١٢ تیپە لەپلە نایابەكانی سنوری ناوەندی باڵای مێرگەسۆر هەلبژێردرابوون، سەركەوتنی ئەو پاڵەوانێتیە وامان لێدەكات گەرمتر بپڕژێینە سەر چالاكییەكانمان.”
فەرسەت گوتیشی:” خەڵاتەكان لە لایەن بەرێز ( شێرزاد محەممەد ) بەرپرسی بەشی جەماوەرییەكانی لقی ١٠ـی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەكرابوون.
هەروەها ئەم خولە لە لایەن لیژنەی تیپە میللیەكانی مێرگەسۆر سەرپەرشتی دەكرا، بۆیە ئێمە وەكو ناوەندی باڵای مێرگەسۆر بە پێویستمانزانی بە سوپاس و پێزانین بۆ ماندووبوونی لیژنەكە رێز لە لیژنەی تیپە میللیەكانی مێرگەسۆر بگرین.”
بەڕێوەچوونی ئەم خولە لەسۆران لەكاتێكدایە، تا ئێستا سنووری قەزای مێرگەسۆر بێبەشە لەیاریگەیەكی گەورە و وەرزشوانانی دەڤەرەكە بەئومێدی ئەوەن یاریگەیەكی گەورەیان هەبێت.”