بە گوژمەی زیاتر لە دوو ملیار دینار ئامێری ڕەنینی موگناتیسی بۆ یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ئیدارەی سۆران دابین كرا.
ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران، بڵاوی كردەوە دوای ڕەزامەندی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دابینكردنی باشترین ئامێری ڕەنینی موگناتیسی بەگۆژمەی دوو ملیار و شەش سەد و پەنجا ملیۆن دینار و لەسەر ڕاسپاردەی مەلامستەفا بارزانی لە قەزای مێرگەسۆر بۆ نەخۆشخانەی فێركاری بلێ دانرا كە بەم زووانە بە شێوەی فەرمی دەكەوێتە خزمەت هاووڵاتییانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
شایەنی باسە ئەم ئامێرە بە باشترین كوالێتی و پیشكەوتووترین ئامێر دادەنرێت لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق.
































































