محەممەد مەحموود- رواندز:
لەمیانەی یاریەکانی کۆتا گەڕی خولی پلە دووەکانی کوردستان هەر دوو یانەی وەرزشی رواندز و خەلیفان لە یاریگەی گەردەگەرد لە کاتژمێر 4 ی ئێوارەی پێنجشەممە لە شاری رواندز رووبەرووی یەکتردەبنەوە.
رواندز چاوی لەسێ خاڵی یاریەکەیە بۆ ئەوەی سەرکەوێت بۆ خولی پلەیەک بۆ ئەو مەبەستە داوای پاڵپشتی لە هاندەران دەکات.
دەشڵێ؛ داوا لە هاندەران و پشتیوانانی یانەکەمان دەکەین بەڕێژەیەکی زۆر بێنە یاریگەو هانی یاریزانان بدەن بە هیوای سەرکەتن و دووبارە گەڕانەو بۆ ڕیزی خولی پلە یەکی کوردستان .
یانەی وەرزشی رواندز خاوەنی 10 خاڵه لە کۆی چوار یاری سێ سەرکەوتن و بەرامبەربوونێکی هەیە لە ریزبەندی کۆمەڵەکەی لە پلەی یەکەمە، خەلیفانیش خاوەنی 6 خاڵە، پلەی چوارەمی ریزبەندی گرتووە.
































































