سێ شه‌ممه‌, ئازار 19, 2024

دەربارە

دەزگای زاری كرمانجی، دەزگایەكی سەربەخۆی رۆشنبیریی و راگەیاندنە، لە 19/6/2005 لە شاری سۆران دامەزراوە. ئەم دەزگایە لە چەند بەشێكی جیاجیا پێكهاتووە و لەسەر بنەمای بێلایەنی و پیشەیی بوون مامەڵە لەگەڵ رووداوەكان دا دەكات. بەشەكانی دەزگای زاری كرمانجی پێكهاتوون لە رۆژنامەیەكی سیاسی- كۆمەڵایەتی هەفتانە بەناوی (زاری كرمانجی)، كە هەموو رۆژانی دووشەممە دەردەچێت.

لە ئێستادا ئەو دەزگایە، خاوەن ویبسایتێكی تایبەت بە هەواڵ و بەدواداچوونی رۆژنامەوانییە. لەگەڵ رادیۆیەك، كە رۆژانە بەرنامەكانی لەسەر دوو شەپۆڵ بە فریكۆنسەكانی FM MH 92.7 و MH 95 بڵاودەكاتەوەو سنووری پەخشەكەی وێڕای شاری سۆران، هەولێر، دهۆك، ئاكرێ‌ و ئامێدی و شەقڵاوەو كۆیەو مەخموور و چەندین شارو شارۆچكەی هەرێمی كوردستان و بەشێك لە شارۆچكەكانی باكووری كوردستانیش دەگرێتەوە. هەروەها كتێبخانەیەكی هەیە، كە ژمارەیەكی زۆری ناونیشانی پەرتووكی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و ئەدەبی و زانستی لە خۆ دەگرێت. لە ساڵانی رابردووشدا دەزگای زاری كرمانجی (76) ژمارەی لە گۆڤاری (كۆوار)ی مانگانە، كە گۆڤارێكی بە دواداچوونی گشتی بوو، چاپ و بڵاو كردەوە. وێڕای بڵاوكردنەوەی پاشكۆیەكی وەرزشی بە ناوی (زاری كرمانجی سپۆرت). ئامانجی سەرەكی ئەو دەزگایە، جگە لە گەشەپێدانی بواری رۆشنبیریی، خێراییە لە گەیاندنی زانیاری و رووماڵكردنی هەموو ئەو رووداو و هەواڵانەی لە كوردستان بە گشتی و دەڤەری سۆران بەتایبەتی روو دەدەن.