نوسین و ئامادەکردنی : کرێکار قادر ڕوستایی
نوسەر و شارەزا لەبواری چارەسەری پزیشکی تەواوکاری
گەورەبوونی دەمارە خوێنهێنەرەکانی قاچ و تێکچوونی زمانەی ناو دەمارەکانە، ئەم حاڵەتە دەبێتەهۆی ئەوەی خوێنێکی زۆر لەناو دەمارەکان کۆبێتەوە و نەگەڕێتەوە بۆ سەرەوە ئەمەش دەبێتە هۆی ئازار و ئەستووربوونی قاچ.
هۆکارەکانی دروست بوونی نەخۆشی دەوالی قاچ كه بریتین لە:
١_ هۆکاری بۆ بۆماوەیی
٢_ بەکارهێنانی هەندێک دەرمانی کیمیاویی
٣_ زۆر لەسەر پێ ڕاوەستان و کارکردنی زۆر.
٥_ جەڵتەی دەمارەکان و خوێن مەیین، خەستبوونەوەی خوێن.
٦_ قەڵەوی کە دەبێتە هۆی فشارێکی زیاتر لەسەر دەمارەکان
٧_ تەمەن، لەگەڵ تەمەن مەترسی تووشبوون بە دەوالی زیاتر دەبێت
٨_ دووگیانی دەبێتە هۆی ئەوەی دەمارەکان زیاتر گەورە بن
تێبینی: دەوالی قاچ زیاتر لە خانمان زۆرترە و ئەوان زیاتر تووشی دەبن وەک لە پیاوان.
میکانیزمی زانستی و بایلۆجی چارەسەری بە زێرووی پزیشکی
لەکاتی گەستندا، زێرووی پزیشکی ماددەیەکی زۆر لە ڕێگەی لیکەکەیەوە بۆ ناو خوێن دەردەدات لەوانە :
١_ هیرودین (Hirudin)، دژەمەیینی خوێنە (Anti-coagulants)، بەرگری لە دروستبوونی مەینینی خوێن دەکات و خوێنەکە ڕوون دەکاتەوە.
٢_ هیرومێنتین و کالین (Calin) ڕێگری لە پێکەوەنووسانی پەڕەکانی خوێن (Platelets) دەکەن، بەمەش سووڕی خوێن لەناو بۆرییە خوێنە زۆر وردەکاندا ئاسانتر دەکەن.
٣_ هیالۆرۆنیدەیز (Hyaluronidase) گەیشتنی ماددە سوودبەخشەکان بۆ ناو شانەکان ئاسانتر دەکات.
٤_ ماددەی دژەهەوکردن (Anti-inflammatory) هەوکردن و ئازار لە دەوروبەری دەمارە ئاوساوەکان کەمدەکاتەوە.
سوودە سەرەکییەکانی ئەنجامدانی زێرووی پزیشکی بۆ دەوالی قاچ
١_ باشترکردنی سووڕی خوێن (Microcirculation) لە قاچەکاندا.
٢_ کەمکردنەوەی پەستانی ناو دەمارەکان و سووککردنی هەستی قورسبوونی قاچ.
٣_ کەمکردنەوەی ئاوسان (Edema) و ڕەقبوونی شانەکان.
٤_ یارمەتیدان لە پاراستنی پێست لە دروستبوونی برینی دەوالی (Varicose Ulcers).
تێبینی: زێرووی پزیشکی ڕاستەوخۆ لەسەر ڕەگی سەرەکیی ئاوساوەکان دانانرێت، بەڵکو لە دەوروبەر و ناوچەی بۆرییە خوێنە وردەکان دادەنرێت بۆ ڕێگریکردن لە خوێنبەربوونی زۆر.
وە پێویستە ئەم کارە کەسانی پسپۆڕ و شارەزا لەو بوارەدا ئەنجامی بدەن و زێرووی پزیشکی یەکجاربەکارهاتوو بەکاربێنن.
































































