پێشەنگ موسا دۆلەمەری– سۆران:
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سۆران، بەزاری كرمانجی راگەیاند:” لەتەواوی قەزا و ناحییەكان بەهاوئاهەنگی لیژنەی ئابووری بەمەبەستی رێكخستنەوەی بازاڕ و چاودێری كردن و نەهێشتنی كەلوپەل و پێداویستی ماوەبەسەرچوو هەڵمەتمان ئەنجامداوە.
سەفا سەعیدخان، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی ئیدارەی سۆران، دەڵێت:” لە ماوەی سێ مانگی رابردوو، 402 سەردانیكردنمان ئەنجامداوە، لە رێژەیەش 72 شوێن بەڵێننامەمان بۆ پڕكردونەتەوە، هەروەها 80 شوێنیشمان پێبژاردن بۆ ئەنجامداوە، هاوكات دوو ژمارە موبایلیشمان لە بەڕێوەبەرایەتی چاودیری بازرگانی بڵاوكراونەتەوە، هە ر هاوڵاتیك گومانی لە شوێنێك هەبوو لە رووی گرانی نرخ یا كەل وپەلی ماوەبەسەرچوو، دەتوانن پەیوەندیمان پێوەبكات تا لەنزیك كاتدا لیژنەكانمان سەردانی شوێنەكە بكەن”.
گووتیشی:” بەهۆی ئازاد بوونی بازاڕ لە كڕین و فرۆشتنیان، ناتوانین نرخێكی دیاریكراو بۆ كەلوپەلەكانیان دابنێیین، بەڵام لەهەر شوێنێك ئاگاداربكرینەوە یا لیژنەكانمان سەردانی بكەن و بزاندرێت نرخەكانی زیاد لە پێویست بەرز كرایتەوە، ئەوا بێگومان سزا و رێكاری پێویست بەرامبەری دەگرینەبەر”.