زاری كرمانجی :
ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڵاوی كردۆتەوە، لە چوارچێوەی گرنگیدانی كابینەی نۆیەم بە كەرتی كشتوكاڵ، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕەزامەندیی دا لەسەر خەرجكردنی بڕی ٢ ملیار و ٧٧١ ملیۆن دینار، بە مەبەستی دابینكردنی پێداویستییەكانی ڕووبەرووبوونەوە و كۆنترۆڵكردنی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون، بۆ پاراستنی سامانی ئاژەڵ و تەندروستیی گشتی لە هەرێمی كوردستان.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئاماژەشی بەوەداوە، بوددجەی روبەڕوو بوونەوەی ئەو نەخۆشیە، لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو خەرج دەكرێت.