زاری كرمانجی – سۆران :
بەپێی راگەیاندنی كەشناسی هەریم، ئەمڕۆ شەممە هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر شەپۆلێكی باران بارین و هەورەتریشقە و تا رۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت.
بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، بەشی پێشبنی بڵاویكردووەتەوە، كە ئەمڕۆ شەممە ئاسمان نیمچە هەور و لە هەندێ ناوچە هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینی كەمێك نمە باران بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان.
لەراگەیاندراوەكەدا ئەوەش هاتووە كە ڕۆژی یەكشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ دەستپێكردنی باران بارین و لە كاتەكانی نێوەڕۆدا ڕێژەی باران بارین زیاد دەكات و هەندێ كات هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت و خێرایی با (15-25) كم/س دەبێت و تا رۆژی دووشەممە بەو شێوەیە بەردەوام دەبێت.