شەوبۆ سەلمان مەلۆ
سوارەكانی حەمدیە لەناوەڕاستی تشرینی دووەمی ساڵی (1890)دا رۆژنامەیەكیان بەیانی حكوومەتی عوسمانیان دەربارەی دامەزراندنی تیپەكانی حەمیدی بلاوكردەوە, لەساڵی (1891)دا سوارەی حەمیدی لە كوردەكانی عێراق و (ژمارەیەكی كەم لە عەرەبی عێراق )دامەزرا كە یەكەیەكی هێزی نیزامی بوون چەكی سوكیان پێدرابوون ناویان نا (سوارەی حمیدیە) بەخۆشی ناوی سولتان عبدلحەمیدوە, لەسەرەتاوە عوسمانییەكان دەستیانكرد بەدامەزراندنی سوارەكانی حەمیدی لەو ناوچانەی كوردستانن و هاوسنوری ناوچەكانی ئەودیوی قۆقازی روسی بوون (واتە بەشی رۆژهەڵاتی ویلایەتی وان و بەدلیس) دوای شكستی راپەرینەكەی شێخ عوبەیدولڵای نەهری, سوڵتان عەبدولحمیدی دووەم (1876_1909)ز هەوڵیدا سیاسەتی خۆنزیك كردنەوە لەسەرانی كورد بگرێتەبەر. ئەوەبوو دەستی كرد بە دامەزراندنی فەوجەكانی سواری حەمدیە كە یەكێكە لە دیارترین رووداوەكانی پاش شكستی راپەڕینەكەی شێخ عوبەیدولڵا.
دامەزراندنی حەمدییە تەنها مەبەستی بەكارهێنانی كورد لەدژی ئەرمەنەكان نەبوو, بەڵكو پەیوەندی بە ئامانجە ستراتیژیەكانی سوڵتان عەبدولحمیدەوە هەبوو, كە گرینگترینیان بریتی بوو لە جێگیركردنی دەسەڵاتی ناوەندی , هێنانەكایەی هاوسەنگیەكی نوێ ی سیاسی _كۆمەڵایەتی, سودوەرگرتن لەو هێزانە دژی ئەرمەنەكان, بەرگریكردن لە پەلاماری روسیا, رێگرتن لە دەسەڵاتی بەریتانیا لە ئەنادۆڵی خۆرهەڵات, هەروەها سەركوت كردنی جولانەوە رزگاری خوازەكانی گەلانی ناتورك ئامانجێكی تری حەمدییە بوو. هەموو ئەوئامانجەش لە گەڵ سیاسەتی بنچینەی عوسمانی بۆ یەك بوونی ریِزی موسڵمانان دەگونجا. ئەمانە سەرجەم وایان كرد سولِتان عبدولعەمید لە ساڵی 1891ز بڕیاری دامەزراندنی سوارەی حەمیدییە بدات.
سوارەی حەمیدییە لە كوشتاری بەكۆمەلی گەلی ئەرمەن دا رۆلێكی خراپی بینی, ئەوكوشتارەی لە ساڵی (1894)ز دەستی پێكردو بەسەدان هەزار ئەرمەنی تێدا كوژرا. ئەوەی پەیوەندی بەكوردەوە هەیە، راستە بەشێك لە دەرەبەگ و سەرۆك خێڵ و پیاوە ئاینی یەكان لەرێزەكانی فەوجەكانی سوارەی حەمیدیەدا كۆبونەوە لەكوشتاری بەكۆمەڵی ئەرمەندا بەشداریان كردبوو، بەڵام دەبێت ئەو راستیەش لەبەرچاو بگیرێ كەئەمانە بەشێك بوون لە دامو دەزگا سوپای و ئیداریەیكانی سوڵتان عەبدولحەمید و فەرمانی دەوڵەتیش دەجولانەوە، ئەمەلە لایەك لەلایەكیترەوە كەمبوونەوەی ژمارەی ئەو كوردانەی سەرەڕای هەموو مەترسییەكان گیانی ژمارەیەكی زۆرلە خەڵكی ئەرمەنیان رزگاركرد كاتێك لە گوندو ماڵەكانی خۆیاندا بەنهێنی ژیانیان دەپاراستن سەرەڕای خراپی باری ئابووری سەخت خۆراكی خۆیان، لەگەڵ ئەرمەنەكان دەكرد بەدوو بەش, هەروەها سەرەڕای ئەشكەنجەدانی كوردەكان لەلایەن عوسمانییەكان، بەهۆی ئەوەی كە كوردەكان یارمەتی ئەرمەنەكانی داوە.
بۆیە هەرگیز راست نییە كە كورد وەك نەتەوەیەك بەكوشتاری ئەرمەن تاوانبار بكرێت, بەڵكو ئەوەی تاوانی ئەم كوشتارەی دەكەوێتە ئەستۆ سوڵتان عەبدول حەمید و دام و دەزگاكانی دەوڵەتی عوسمانییە نەك كورد كەلەزۆربەی كاتدا هاو خەبات و هاوچارەنووسی گەلی ئەرمەن بووە.