مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
گوتەبێژی ڕێكخراوی فڕۆكەوانی مەدەنی ئێران لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای دەكات كە گەشتە ئاسمانییەكانی لە ئێرانەوە بۆ مەسقەت و بەغدا، پایتەختەكانی عومان و عێراق لە ڕۆژی چوارشەممە،23ـی ئەم مانگەوە هەڵدەوەشێنەوە.
مەجید ئەخەوان، گوتەبێژی ڕێكخراوی فڕۆكەوانی مەدەنی ئێران دوێنێ سێشەممە بە میدیاكانی وڵاتەكەی ڕاگەیاند “لە كاتژمێر 24:00ـی ئەمشەوەوە بە كاتی ناوخۆی ئێران فڕۆكەخانەكانی بەغدا و مەسقەت گەشتە ئاسمانییەكانی ئێران وەرناگرن.”
ئەو بەرپرسەی ئێران دەشڵێت “گەشتەكانی دیكە، لەوانەش بۆ ئەستەنبوڵ لە توركیا، بەپێی خشتە و ڕێكاری ئاسایی ئەنجام دەدرێن و لە ئێستادا هیچ كێشەیەك لە بەڕێوەبردنی ئەو گەشتانەدا نییە.”
سكات بەسێنت، وەزیری خەزێنەتی ئەمەریكا هەمان رۆژ ڕایگەیاند كە بە سەپاندنی گەمارۆ لاوەكییەكان، سەرجەم هێڵە ئاسمانییەكانی ئێران لە جیهان لە 23ـی 9 ڕادەگیرێن.

































































