مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، دەسەڵاتی فەرماندەیی فەیلەق و فیرقەی دەڤەرەکانی دیاری کرد.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری، بڵاوی كردهوه، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە ئامانجی ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەپێی یاسای چاکسازی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی 26ی 2ی 2026، فەرمانێکی بە ژمارە (703) دەرکرد، کە تێیدا بەوردی دەسەڵاتە کارگێڕی، یاسایی و داراییەکانی بۆ فەرماندەیی فەیلەق و فیرقەی دەڤەرەکان سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دیاری کردووە.
ئەم هەنگاوە پشتبەست بە حوکمەکانی یاسای چاکسازیی ژمارە (2)ی ساڵی 2020 و کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێم دێت، کە ئامانجی سەرەکی لێی ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و دروستکردنی سیستمێکی سەربازیی نیشتمانی و سەردەمیانەیە کە خزمەت بە دیسپلینی سەربازی و بەدامەزراوەییکردنی زیاتری هێزەکانی پێشمەرگە بکات.
فەرمانەکە تیشک دەخاتە سەر وردەکاریی دەسەڵاتە کارگێڕی و یاسایی و داراییەکان و هاوکات چەند بوارێکی دیکە دەگرێتەوە، وەکوو بواری ڕاگەیاندن و دەسەڵاتی هەماهەنگی و پەیوەندییەکان، بەتایبەت لەگەڵ هێزە فیدراڵییەکان.
































































