شەهلا سۆفی – زاری كرمانجی :
زۆر كەس ڕوو لە ئامێرەكانی ژاوەژاو دەكەن وەك دەنگی سپی بۆ ئەوەی یارمەتیان بدات باشتر بخەون، بەڵام توێژینەوەیەكی نوێ هۆشداری دەدات لەوەی كە ڕەنگە ئەم ئامێرانە هەمیشە سەلامەت نەبن.
شارەزایان دەڵێن، ئەگەر دەنگی زۆر بەرز بێت یان ئامێرەكە زۆر نزیك بێت لە گوێچكە، زیان بە بیستن دەگەیەنێت، بەتایبەتی لە كۆرپە و منداڵدا. لە توێژینەوەكان كە دەنگی هەندێك لەو ئامێرانە لە ئاستی پێشنیاركراو زیاترە بۆ ژینگەیەكی سەلامەتی خەوتن.
جگە لەو مەترسیانەی كە ئەگەری هەیە لەسەر بیستن، شارەزایان دەڵێن، زۆر پشتبەستن بەم دەنگانە دەبێتە هۆی وابەستەیی، واتە ئەگەری هەیە مرۆڤ بەزەحمەت بخەوێت بەبێ ئەو دەنگانە.
شارەزایان پێشنیاری ئەوە دەكەن كە ئەگەر ئامێری دەنگ بەكاربهێنیت، دەنگەكە لە ئاستێكی نەرمدا بهێڵەرەوە و ئامێرەكە لە دوورییەكی گونجاو لە شوێنی خەوتنەوە دابنێ بۆ ئەوەی مەترسییە ئەگەرییەكان كەم بكاتەوە
































































