ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
وەزاەتی داد لە ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان، چەند ڕێنمایێکی سەلامەتی و تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی هاوردەکراوی بڵاو کردەوە.
بەپێی ئەو بڵاوکراوەیەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی داد-ناوخۆ لە ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان، هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل و تۆمارکردنی، بە پێی ئەو مەرجانەی خوارەوە دەبێت:
١-پێویستە ئۆتۆمبێلی هاوردەکراو شاسی براوە نەبێت، ژێرئاوکەوتوو نەبێت، سووتاو نەبێت.
٢-بڕوانامەی (COC) هەبێت کە لە کۆمپانیاکانی کوالیتی کۆنتڕۆڵ لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان پێ درابێت.
٣-ئۆتۆمبێلی سالۆن، ستیشن، بارهەڵگر (١تەن و ٢تەن و ٣تەن) و کرێ کەمتر لە ٢٥ سەرنشین دەبێت بە لایەنی کەم (دوو ئێرباگ)ـی هەبێت (لای شۆفێر و تەنیشت شۆفێر) کار بکات.
٤-ئامێری (ABS) هەبێت و کار بکات بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لە بڕگەی ٣ـی سەرەوە دیاری کراون.
٥-دەبێت ئەگزۆزی ئۆتۆمبێلەکە سەندوقی (Catalytic Converter)ـی تێدابێت بۆ کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگە.
٦-سیستمی ABSـی هەبێت یان هاوشێوەی هەبێت و لە (٤ تەن زیاتر) و کار بکات.
لەو بڵاوکراوەیەدا هاتووە کە ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو بۆ (پۆلیس و تاکسی) هاوردەکردنی قەدەغەیە و تۆمارناکرێت. هاوکات ئۆتۆمبێلی لای ڕاست یان محەوەڕیش هاوردەکردنی قەدەەغەیە.
































































