زاری کرمانجی :
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ/ دەست بەکاربوو .
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاوی کردۆتەوە، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ پێشوازی کرد لە عەمیدی مافپەروەر، چرا ئەحمەد لەتیف بۆ ئەوەی وەکو سەرۆکی دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ/ دوو بە وەکالەت دەستبەکار بێت.
وەزارەتی ناوخۆ، دووپاتی لەوەکردوە، لە چوارچێوەی بەرنامەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بایەخدان بە ڕۆڵی ئافرەتان لەسەرکردایەتی کردندا عەمیدی مافپەروەر، چرا ئەحمەد لەتیف وەک یەکەم ئافرەت بۆ پۆستی سەرۆکی دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەستبەکار بوو.
وەزیری ناوخۆ پیرۆزبایی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

































































