وەرگێڕان لە ئینگلیزیەوە – ئادار عەبدولڵا
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی جیهانی : Carnovels.com ئەوە خراوەتەڕوو: ساردکەرەوە ڕۆڵێکی گرینگ دەبینێت لە چێشتخانە، یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی خواردنەکانمان بە تازەیی بمێنێتەوە و ڕێگری لە تێکچونی ژەمەکان دەکات لە خراپ بوون. لەگەڵ ئەوەشدا لێکۆڵەران ئاماژە بەو خۆراكانە دەكەن کە نابێت لە ساردکەرەوەدا هەڵبانبگیرێن.
پەتاتە : دەبێت لە شوێنێکی فێنک و وشک لە چێشتخانەکەتدا بهێڵیتەوە.
مۆز : لە ساردی سەلاجەدا گەشە ناکات بەڵکو پرۆسەی ڕەشکردنیان خێراتر دەکات.
شوتی : هەروەک مۆز، نابێت لە ساردکەرەوەدا هەڵبگیرێت چونکە دەبێتە هۆی چڕبوون و تێکچوونیان.
پیاز : بە وردکراوی، سوورکراو، یان بە تازەی، نابێت لە ساردکەرەوەدا هەڵبگیرێت چونکە وادەکات بۆنەکەی بڵاو ببێتەوە، پیاز لە کەشوهەوای گەرمتردا گەشە دەکات.
قاوە : ڕەنگە هەندێک کەس قاوەکانیان لە سەلاجەدا هەڵبگرن، بەڵام ئەمە ڕێگەیەکی راست نیە .
سۆسەکان : زۆربەی ئەو سۆسانەی کە تیژن سرکە و مادەی پارێزەریان تێدایە دەکرێت لە شوێنێکی سارد دوور لە ساردکەرەوە هەڵبگیرێت .
نان : لەناو سەلاجەدا هەڵەیەکی زۆر گەورەیە، چونکە لەڕاستیدا دەبێتە هۆی ئەوەی نانەکە خێراتر کۆن بێت.
زەیت : زۆر باشە چەورییە تەندروستەکان بخەیتە ناو خۆراکەکەتەوە، بەڵام هەڵگرتنی ڕۆن لە سەلاجەدا لە ڕاستیدا دەتوانێت پێکهاتە و کوالیتی تێکبدات.
سیر
هەنگوین
قەیسی
کیوی
خۆخ
مانگۆ
ئارد
خەیاری خەل کراو
هێلکە
تەماتە
زەڵاتە
بیبەر
خواردنە لە قوتوکراوەکان
خیار و سێو چەندان خواردنی تر کە نابێت لە ناو سارد کەرەوەدا هەڵبگیرێن.


































































