مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كردەوە “هێزێكی سوپای ئیسرائیل بە چەندین تانك و زرێپۆشەوە لە گوندەوارەكانی پارێزگای قونەیتەڕە جێگیركراون و دواتر پرۆسەیەكی پشكنینی ماڵانی لە ناوچەكە دەستپێكردووە و كۆمەڵێك هاووڵاتیی سووریی دەستگیركردووە.”
ڕۆژی سێشەممە 10ـى شوباتی 2026، ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕاگەیاند “هێزێكی سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێكی لە ناوچەی گۆلی یەرموك لە گوندەوارەكانی پارێزگای دەرعا لە باشووری سووریا ئەنجامدا و هەڵمەتێكی پشكنینی ماڵەكانی لە ناوچەكە دەستپێكرد،”
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕوانگەكە سوپای ئیسرائیل لە هەڵمەتەكەیدا ژمارەیەك هاووڵاتی نیشتەجێی گوندەكانی پارێزگای دەرعای دەستگیركردووە و تا ئێستا هۆكارەكەی نەزانراوە.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەش كردووە كە ماوەی چەند ڕۆژێكە جموجۆڵەكانی سوپای ئیسرائیل لە باشووری سووریا زیادیكردووە، بە تایبەت دوای داواكارییەكانی هەریەك لە توركیا و عەرەبستانی سعوودی بە كشانەوەی تەواوی هێزەكانی ئیسرائیل لە خاكی سووریا.

































































