زاری كرمانجی-سۆران:
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022.11.15 به‌ڕێز نیچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر، پێشوازی له د. له‌تیف ڕه‌شید سه‌رۆكی كۆماری عێراقی فیدراڵ كرد له یه‌كه‌م سه‌ردانیدا بۆ پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆك وڵات.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا وێڕای به‌خێرهێنان، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی دووباره پیرۆزبایی لێ‌كرد بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه دا: چاوه‌ڕوانیمان هه‌یه كه به‌پێی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی هه‌یه له پێگه‌ی خۆتانه‌وه ڕۆڵ ببین له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان. هه‌موو ئاماده‌یی و پشتگیریی هه‌رێمی كوردستانیشی دووپات كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا و پێكه‌وه‌كاركردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی له‌پێناو ئارامی و سه‌قامگیریی وڵات‌دا.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك كۆماری عێراق، وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری بۆ پێشوازی و پشتیوانیی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی، هیوای خواست به هاوكاریی هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق، بتوانن پێكه‌وه كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و كێشه‌كانی دیكه‌ی وڵات به‌گشتی و پاراستنی ئارامی و ئاسایش بكه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، هه‌ردوولا داكۆكییان له‌وه كرده‌وه كه تێگه‌یشتنی هاوبه‌شی نێوان هه‌ولێر ـ به‌غدا كلیلی ئارامی و سه‌قامگیریی وڵاته، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.