زاری كرمانجی-سۆران:
سەرۆكی شارەوانی سۆران، ژمارهی ئەو كەسانەی كە مامەڵەی خانووی زێدەڕۆییان پێشكەش بە شارەوانی كردووە ئاشكرا دەكات و دەشڵێت: ” بۆ تاپۆ كردنی ئەم خانووانە چەند رێنماییەك هەیە.
كاوە نەجیم، سەرۆكی شارەوانی قەزای ناوەندی سۆران، به زاری كرمانجی راگەیاند: “سنووری شارەوانی سەنتەری قەزای سۆران 48 كیلۆمەتر چوار گۆشە لە خۆدەگرێت، بۆ ئەو كەسانەش كە خانوویان بە زێدەڕۆیی درووست كردووە، بە پێی یاسایی ژمارە (7)ی 2021ی تۆماری خانووبەرە، لەمساڵدا زیاتر لە 4400 مامەڵەی خانوو لەلایەن دانیشتووانی قەزای سۆران پێشكەش كراوە بە مەبەستی تا پۆكردنیان، ئەو بڕیارەش تەنها خانووی هاووڵاتییان دەگرێتەوە كە بەشێوەی زێدەڕۆیی درووست كراون، زەووی شوێنی بازرگانی ناگرێتەوە”.
گووتیشی: ” پێشبینی دەكرێت خانووی زیاتری زێدەڕۆیی هەبن، كە تا ئێستا لەلایەن هاووڵاتییانەوە داواكاری پێشكەش بە شارەوانی نەكراوە.