زاری كرمانجی-سۆران :
دوای بوونی قایمقامی قەزای سۆران بە سەرپەرشتیاری ئیدارە و دانانی قایمقامێك بە شێوەی وەكالەت لە شوێنی، لە ئێستادا كەسێك بە فەرمی بۆ ئەم پۆستە دیاریكراوە.
لەم بارەوە (ڕەجەب زوبێر حارس) كە فەرمانی دەستبەكاربوونی وەك قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران دەرچووە، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” بە فەرمی بۆ ئەم پۆستە دەستنیشان كراوم و ئاگادار كراومەتەوە و تەنیا ڕێوڕەسمی دەست بەكاربوونم ماوە”.
ئەوەشی خستە ڕوو:” بەم نزیكانە ڕێوڕەسمی دەستبەكاربوونم بۆ ئەنجام دەدرێت و بە شێوەی فەرمی وەك قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران دەست بەكار دەبم”.