مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
بەرپرسی ناوەندی باڵای مێرگەسۆر، بە زاری کرمانجی، راگەیاند:” لەماوەی چەند مانگی رابردوو چەندین چالاکی جۆراو جۆرمان ئەنجام داون وەک سمینار و دوو خولی دروومان، شرینی کە ٥٤ ئافرەتى لاو بەشدار بوون، خولی شۆفێری بۆ ئافرەتان لە ٣٧ ئافرەت پێکهاتبوو، چەندین خولی یاری تۆپی پێمان کردوونەتەوە، لە داهاتوودا چالاکی زیاترمان لە پلاندا هەيە.
فەرسەت ساڵح، بەرپرسی ناوەندی باڵای مێرگەسۆر، دەشڵێ:”تا ئێستا سنووری ناوەندی باڵای مێرگەسۆرخاوەنی هیچ هۆڵێکی کۆبوونەوە نیيە بۆ پیشاندانی تواناکانی لاوان لەو دەڤەرە داواشمان لە لایەنی پەیوەندیدار کردووە، تا ئێستا هیچ بڕیارێک نەبووە.