قاسم ئەعرەجی راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ئاشكرای كرد ” حکوومەت بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی لە گفتوگۆدایە لەگەڵ پێنج گرووپی چەکدار (نوجەبا، کەتائیبی سەیدولشوهەدا، کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق، سەرایا ئەولیا دەم، و ئەسحابولکەهف) بۆ ئەوەی چەکەکانیان رادەست بکەن.
راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، شەڕی دژی رێکخراوی داعش لە رووی سەربازییەوە تا ئاستێکی زۆر کۆتایی هاتووە، هەرچەندە هەندێک مۆڵگەی تیرۆریستی ماون و مەترسییەکە بە تەواوی کۆتایی نەهاتووە. سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان، رایگەیاند؛ 30ـی ئەیلوولی داهاتوو وادەی دەرچوونی هێزە نێودەوڵەتییەکانە لە عێراق، ئەم بەروارەش دەبێتە خاڵی دەستپێکردن بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا.
راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی روونی کردەوە، پڕۆسەی کۆکردنەوەی چەک بە شێوەیەکی لەسەرخۆ و پلەبەندی دەبێت، دوور لە هەر ئیستفزازێک. حکوومەت میکانیزم و خشتەیەکی زەمەنی داناوە بۆ جیاکردنەوەی پەیوەندی گرووپە چەکدارەکان لە حزبەکان و رادەستکردنی چەکەکانیان. هەروەها جەختی کردەوە، ئەم چەکانە تەنیا رادەستی دەوڵەت دەکرێن نەک هیچ لایەنێکی دەرەکی.


































































