شەهلا سۆفی- سۆران:
بەرپرسی بەشی ئاڕاستەكردن و ڕابەری كردنی مەعنەوی سۆران، رایدەگەینێت، بەردەوامین لە كارو چالاكییەكانمان، ئەم هەفتەیە خوولێكی ڕۆشنبیری تایبەت بە هێزەكانی ناوخۆ ئەفسەر و فەرمانبەران دەكەینەوە.
مقەدەم بەیار محیەدین باڵەكی، بەرپرسی بەشی ئاڕاستەكردن و ڕابەری كردنی مەعنەوی سۆران، بۆ زاری كرمانجی، دووپاتی كردەوە، بۆ ئەم مەبەستە نوسراوی فەرمی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیەكانی هاتووچۆ، بەگری شارستانی، ڕەگەزنامە، پۆلیس،…) دەكەین.
گووتیشی:” خوولەكە بە بەشداری ( 30 ) ئەفسەرو كارمەند بە ئامادەبوونی مامۆستایانی زانكۆ و ئەفسەرانی خاوەن ئەزموون بەڕێوەدەچێت، ئامانجیش لەكردنەوەی ئەم خولانە بەرزكردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری هێزەكانی ناوخۆیە واتە ئەفسەر و كارمەندان”.