بەهمەن فارس ابراهیم
قوتابی بەشی مێژوو – قۆناغی سێیەم – زانکۆی سۆران
ئەگەر چاوێک لە مێژووی کورد بکەین بە درێژای مێژوو پر بووە لە نەهامەتی و زولم و ستەم و خۆخۆری کورد بەداخەوە کە ئەم خۆخۆریە هەتاکو ئێستاش هەر بەردەوامە و ماوە ،بەلام لەگەل ئەمەش کەسانی بەوەفا و خەم خۆر و نیشتیمان پەروەر و دلسۆز هەن و بێ ئومێد نین ، هەر لە سەدەی ٢٠ دوای جەنگی یەکەمی جیهانی پەیمانی سیڤەر لە سالی ١٩٢٠مۆرکرا کە بریاری دابەشکردنی خاکی دەولەتی عوسمانی و دروستکردنی دەولەتی ئەرمەنی و کوردی دەکردەوە بەلام کەمالیستەکان نارازی بوون بە دابەشکردنی خاکی تورکیا بەمەش نەگەیشتنە رێکەوتن دوابەدوای ئەوە گفتوگۆ کرا لەنێو هاوپەیمانان رازی بوون کە بەندەکانی ئەم پەیمانە هەلوەشێننەوە دواتر پەیمانی لۆزان سالی ١٩٢٣ مۆرکرا کە ئەم پەیمانە بەرژەوەندی زۆر دەولەت و چارەنوسی زۆر نەتەوەی خستە مەترسی و لە ئەنجامی ئەم پەیمانە بوە هۆی دابەش کردنی خاکی کوردستان و دروستنەبونی دەولەتی ئەرمەن و کورد و دروست بونی دەولەتی تورکی نوێ و ئەم پەیماننامەیە غەدرێک بوو لەکورد و ئەرمەن کرا
هەر لە دێر زەمانەوە کورد خاوەن دەولەتێک بووە بە ناوی ماد ،کە دەگەرێتەوە بۆ مێژوویەکی دوور و درێژ ، لە سەدەکانی ناوەراستیش کوردستان ببوە گۆرەپانی جەنگی دوو زلهێزی ئەوکات کە دەولەتی عوسمانی و صەفەوی بوون، پەیمانی زەهاو ١٦٣٩ز لەنێوانیان مۆرکرا ، کە دابەش کردنی کوردستانی بۆ دوو بەش لیکەوتەوە ، دوای ئەمە کوردستان بەم شێوەیە مایەوە هەتاکو جەنگی یەکەمی جیهانی ، لەدوای جەنگ بارودۆخی کوردستان گۆرانکاری بەسەر داهات هەر لە پەیماننامەی سیڤەر لە ١٠ی ئابی ١٩٢٠ لە نێوان عوسمانیەکان و هاوپەیمانانی سەرکەوتوی جەنگی یەکەمی جیهانی مۆرکرا ئەم پەیماننامەیە لە ١٣بەش و ٤٣٣بەند پێک هاتوە لە بەشەکانی تر بە شێوەیەکی ناراستەوخۆ باسی کورد دەکات بەلام لە بەندەکانی ترلە بەندی ٦٢-٦٣- ٦٤ راستەوخۆ ئاماژە بە چارەنوسی کورد کردبوو
بەندی ٦٢: دەبێ کۆمسیۆنی استنبۆل بە فەرمی ٣نوێنەر دەستنیشان بکات فەرەنسی و ئیتالی و ئینگلیز دوای واژۆکردنی پەیمانەکە ٦مانگ مۆلەتە بۆ کۆمسیۆن کە خودموختار پێشکەش بەو هەرێم و مەلبەندانە بکات کە کوردی زۆرە .
بەندی ٦٣: حکومەتی تورکیا ملکەچ دەبێ بۆ بریارەکانی بەندی ٦٢ کە کۆمسیۆن دەری دەکات و حکومەت دەبێ بە سێ مانگ جێبەجێ بکات .
بەندی ٦٤: تا سالێک پاش ئیمزاکردنی ئەو پەیمانە کوردەکان لەو ناوچانە جیابونەوە دەبێ بە ئەنجومەنی کۆمەلەی نەتەوەکان رابگەینن کە دانیان بەوو ناوە کە کورد دەتوانێ سەربەخۆ بژی ،ئەوا حکومەتی تورکیاش دەست بەرداری دەبێت و دەست لەو ناوچانە هەلدەگرێت و مافی پێ دەدات ، سەبارەت بە کوردەکانی ویلایەتی موسلیش ئەگەر ویستیان بچنە پال دەولەتە کوردیە ئەوا ئازادن هیچ شتێک رێگر نیە لەبەر دەمیان . هەر لەدوای راگەیاندنی پەیمانی سیڤەر گورزێکی گەورە بە بزوتنەوەی نیشتیمانی گەنجە تورکەکان کەوت لەلایەن اتحاد تەرقی بەرێ دەبردرا ،دواتر گۆردرا بۆ یەکەی سەربازی لە ئەنادۆل لە ژێر ناونیشانی جەنگی سەربەخۆی لەلایەن مصگفی کمال اتاتورک بەرێوەدەبرا ،ئەمەش لە بەرژەوەندی ولاتانی ئەوروپی دا بوو بۆ شکست پێهێنانی دەولەتی عوسمانی و ئەم حکومەتە نوێیە تورکیا بەرێوە ببات ، بۆ ئەم مەبەستەش چەند گفتوگۆیەک کرا لەنێوان هاوپەیمانان و تورکیا ،کە پێکهاتن لەسەر رەتکردنەوەی بەندەکانی پەیمانامەی سیڤەر بە تایبەت ئەو بەندانەی جەخت لە بەش بەشکردنی تورکیا دەکەنەوە ، لەئەنجامی ئەم گفتوگۆیە پەیماننامەی لۆزان لە ٢٤ی تەموزی ١٩٢٣ز لە لۆزانی سویسرا مۆرکرا بە دوو قۆناغ پەیمانەکە کۆتای هات سەرەتا لە قۆناغی یەکەم نەگەیشتنە رێکەوتن و لە دووەم قۆناغ رێک کەوتن لەسەر دابەش کردنی کوردستان بۆ چوار بەش و بەشی زۆری کوردستان خرایە سەر ولاتی تورکیا و هاوپەیمانان تورکیایان دلنیا کردەوە کە دەولەت بۆ کورد و ئەرمەن دروست ناکرێت
لە ئەنجامدا چارەنوسی کورد بە پێی پەیمانی لۆزان لەناو دەولەتی تورکیا توایەوە ،هەموو ئەو دەسکەوتانەی حکومەتی تورکیا بەدەستی هێنان لەسەر رەنجی باکوری کوردستان بوو ، کورد نەیتوانی سود لە ناکۆکی نێوان لایەنەکان وەرگرێت چونکە کورد خاوەن سەرکردەیەک و دەسەلاتێکی یەکگرتوو نەبووپەیماننامەی لۆزان باسی کورد و ئەرمەن و سیڤەری نەردووە بەلام ناوەرۆکی پەیماننامەکە هەلوەشاندنەوەی پەیماننامەی سیڤەر بوو .