زاری كرمانجی-سۆران
پیاوێکی ٦٣ ساڵی سعودی بە ناوی «ئەبو عەبدوڵڵا»، بەهۆی ژمارەی پێوانەیی هاوسەرگیرییەکانییەوە بووەتە جێگەی سەرنجی هەمووان؛ ئەو لە تەمەنی ٢٠ ساڵییەوە تاوەکو ئێستا (بە درێژایی ٤٣ ساڵ)، ٥٣ جار هاوسەرگیری کردووە.
سەیرترین لایەنی چیرۆکەکەی ئەوەیە کە هەرچەندە زۆربەی هاوسەرەکانی خەڵکی وڵاتەکەی خۆی بوون و لە گەشتەکانیشیدا لەگەڵ ژنانی بیانیدا هاوسەرگیری کردووە، بەڵام دەڵێت مەبەستی سەرەکی لەم هەموو ژنهێنانە تەنیا چێژوەرگرتن نەبووە، بەڵکو بە دوای «بەختەوەری، ئارامیی دەروونی و سەقامگیریی خێزانی»دا گەڕاوە و نەیتوانیوە پێی بگات”.
کورتترین هاوسەرگیریی ئەم پیاوە تەنیا یەک شەو بووە و درێژترینیشیان ٢٥ ساڵی خایاندووە، ئێستاش لەگەڵ تەنیا یەک هاوسەردا دەژی و بڕیاری داوە چیتر هاوسەرگیری نەکاتەوە.






























































