مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، بە تۆمەتی هەڕەشەكردن و خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات فەرمانی دەستگیركردنی بۆ كازم سەیادی پەرلەمانتاری پێشووی عێراق دەركرد.
میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە تۆمەتبار لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە لە بەغدا دەستگیركرا و ڕەوانەی ناوەندی لێكۆڵینەوە كراوە بۆ تەواوكردنی ڕێكارە سەرەتایییەكان.
سەیادی لە خولەكانی دووەم و سێیەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەرلەمانتار بووە و ناوبراو لە ماوەی كاركردنیدا بە هەڵوێست و لێدوانە توندەكانی بەرامبەر پێكهاتەكانی كورد و سوننە لە عێراق ناسرابوو و هەمیشە دژایەتی كورد و سوننەی كردووە .

































































