شههلا سۆفی- زاری كرمانجی:
توێژەران شوێنەواری دوو جۆری لەناوچوو و پێشتر نەناسراویان لە DNA ی مرۆڤیان دۆزیەوە؛ هیچ بەردبوویەک یان DNA ی کۆدکراو لەم جۆرانەدا نەماوەتەوە، بەڵام پارچە بۆماوەییەکانیان تا ئەمڕۆش لە جینۆمی مرۆڤی مۆدێرن ماونەتەوە. زانایانی زانکۆی کالیفۆرنیا ئەم جۆرانە بە گروپە لەناوچووەکان ناو دهبهن کە هیچ زانیارییەکی ڕاستەوخۆیان لەسەر نییە بەڵام کاریگەرییەکی بەرجەستەیان لەسەر پێکهاتەی بۆماوەیی مرۆڤی مۆدێرن هەبووە.
بە پێی ڕاپۆرتی یۆرۆنیوز، هۆمۆ ساپیێنس تاکە جۆری زیندوو لە ڕەگەزی مرۆیی ئەمڕۆ لەسەر زەوییە. بەڵام لە ڕابردووی دووردا باوباپیرانمان لەگەڵ چەند جۆرێکی تری هۆمینید لەسەر زەوی ژیاون.
لێکۆڵینەوەکانی پێشوو دەریانخستووە کە مرۆڤی مۆدێرن لەگەڵ نیاندەرتاڵ و دێنیسۆڤانەکان زاوزێیان کردووە و نەوەیەکیان بەرهەمهێناوە کە DNA یان دەمێنێتەوە. بەڵام توێژینەوە نوێیەکە ئەوە دەردەخات کە لانیکەم دوو گروپی مرۆڤی دیکە کە پێشتر نەناسراون، ڕۆڵیان لەم پرۆسەیەدا هەبووە و DNA یان گواستەوە بۆ مرۆڤی مۆدێرن.
یەکێک لەو مرۆڤه نەناسراوانە زیاتر لە ٥٠ هەزار ساڵ لەمەوبەر وە پێش دوا شەپۆلی گەورەی کۆچی هۆمۆ ساپیێنس بۆ ئەوروپا و ئاسیا، لەگەڵ مرۆڤی مۆدێرن لە ئەفریقا كهوتۆته پهیوهندی و وهچه نانهوه. جینەکانی بۆماوەیی لەم گرووپە نزیکەی لەسەدا یەک لە DNA ی هەموو مرۆڤە مۆدێرنەکان پێکدەهێنن، کە پشکێک بە نزیکەیی یەکسانە بە بڕی DNA ی نیاندەرتاڵ لە جینۆمی مرۆڤدا.
دەرئەنجامی توێژینەوەکە له journal science بڵاوکراوەتەوە.

































































