مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئەمڕۆ چوارشەممە 12ـى ئابی 2026، میدیاكانی ڕووسیا بڵاویان كردووە “ڤلادیمیر پووتین، سەرۆكی ڕووسیا لە كاتی بەڕێوەچوونی مانۆڕێكی سەربازی لە دوورگەی سخالین لە ڕۆژهەڵاتی ڕووسیا، هەڕەشەی دەستبەسەرداگرتنی كەشتییەكانی ڕۆژئاوای كردووە.”
پۆتین لە لێدوانەكەی خۆیدا ڕایگەیاندووە “ناتۆ لە دەریای هێمن و ناوچەكانی ئاسیا دەسەڵاتی فراوان دەبێت، ئەگەر لەو ناوچانە دەست بۆ كەشتییەكانی ڕووسیا ببەن، ئەوا ڕووسیاش دەست بەسەر كەشتییەكانی ئەواندا دەگرێت.”
هەفتەی ڕابردوو میدیایەكی ئەمەریكیی ناوەڕۆكی هەڵسەنگاندنێكی هەواڵگرییان بڵاو كردەوە و پێشبینی ئەوە دەكات پووتین بڕیار بدات هێرشێك بۆ سەر ئەندامێكی ناتۆ ئەنجام بدات .

































































