ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا ڕایگەیاند، دیمەشق چالاکانە کار بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئەمنی لەگەڵ ئیسرائیل دەكات، بە بەشداری چەند وڵاتێک، ڕێککەوتنێک کە دەتوانێت پێشەنگێک بێت بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی هەمەلایەنەتر لە ناوچەکەدا.
لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە ئەحمەد شەرع ڕایگەیاند” ئەگەری ڕێککەوتنەکە بەو مانایە نییە، سوریا دەستبەرداری مافەکانی خۆی بێت بۆ بەرزاییەکانی جۆلان، ناوچەیەک لە ساڵی ١٩٧٣ەوە لە لایەن ئیسرائیلەوە داگیر كراوە”.
جەختیشی لەوە کردەوە ” سوریا هەوڵدەدات خۆی لە هەر جۆرە ململانێیەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئیسرائیل بەدوور بگرێت و چوارچێوەیەکی ئەمنی دەتوانێت ڕێگە خۆش بکات بۆ چارەسەرێکی فراوانتر بۆ قەیرانەکە”.
سەبارەت بە قەیرانی لوبنان، سەرۆكی سوریا گووتیشی “سوریا هیچ پلانێکی بۆ دەستێوەردانی سەربازی لەو وڵاتە نییە و لەبری ئەوە چاوی لە ڕێگاکانە بۆ ئەوەی یارمەتی حکومەتی لوبنان بدات بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی ئێستا، دیمەشق پشتیوانی سنووردارکردنی چەک و قۆرخکردنی بڕیارەکانی شەڕ و ئاشتی لە دەستی حکومەتی لوبنان دەکات.

































































