زاری كرمانجی
مێژووی تۆپی بەربانگ لە جیهانی ئیسلامیدا دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی میسر بۆ ساڵی ١٤٤٤ لەسەردەمی خەلیفەی مەمالیكەكان زاهیر شای خۆشقەدەم كە لە ساڵی ١٤٠٢ لەدایك بوە و تاساڵی ١٤٦٥ خەلیفەی دەوڵەتی مەمالیك بووە لە میسر بۆ یەكەمینجار تۆپی بەربانگ بەكار هێنراوە.
مەمالیکەکان
زنجیرەیەکی فەرمانڕەوای سەربازەکان بوون حوکمی میسر و شام و عێراق و ھەندێک بەشی نیمچەدوورگەی عەرەبیان کرد زیاتر لە دوو سەدە ونیو ١٢٥٠ تا ١٥١٧ز، نەژادیان ئەگەڕێتەوە بۆ ئاسیای ناوەڕاست.
بۆیە لەسەردەمی خۆیاندا كاتێك بازرگانێكی ئەڵمانی لە دوانزە ڕۆژی ڕەمەزاندا مەدفەعی (تۆپ) بە دیاری بۆ مەلیك زاهیر شا خۆشقەدەم هێنابوو.
لەکاتی تاقیکردنەوەدا،پێش بانگی ئێوارە و سێ تۆپی تەقاند و خەڵكیش پێیان وابوو تۆپەكان ئاماژەیەكە بۆ ڕۆژوو شكاندن،ئیتر لەو کاتەوە تۆپ تەقاندن لە پێش بانگ و ڕۆژوو شكاندن، بوو بە نەریتێك لە زۆرینەی وڵاتانی ئیسلامیدا.
ئەو تۆپە لە مێژوودا بە تۆپی بەربانگی زاهیر شا خۆشقەدەم ناوزەند کراوە،وەکو خۆی لەقەڵای سەلاحەدینی ئەیوبی نمایشکراوە و سەردەمی مەلیک فارووقیش جارێکی بەکارهێنراوە.

































































