✍️ لە عەرەبیەوە: هونەر مەحمود :
🔹 باڵیۆزخانەی تونس لە بەغدا داوای لە پێکهاتەی تونسی نیشتەجێی عێراق کرد بە هەرێمی کوردستانیشەوە، هەروەها سەردانکەرانیش، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئێستای ناوچەکە، وریایی ئەوپەڕی هەبێت. لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە ئاژانسی شەفەق نیوز گەیشتووە، باڵیۆزخانەکە داوای پابەندبوون بەو ڕێوشوێنانە دەکات کە دەسەڵاتدارانی عێراق سەبارەت بە گردبوونەوە لە هەندێک ناوچەی بەغدا بەتایبەتی لە ناوچەی سەوز گرتوویانەتە بەر.
🔹 هەروەها داوای لە ئەندامانی کۆمەڵگە کردووە لە ناوچە سەربازیەکان دوور بکەونەوە و دەست لە شتە گوماناوییەکان نەدەن وەک پاشماوەی موشەک و شراپنێل.
🔹 باڵیۆزخانەکە دووپاتی کردەوە کە بەردەوامە لە چاودێریکردنی دۆخی پێکهاتەی تونس بە بەردەوامی و ئاگاداری هەموو نیگەرانییەکانیانە، داوای پەیوەندیکردن لە حاڵەتە نائاساییەکان دەکات لە ڕێگەی ئیمەیڵ و ئەو ژمارەیەی بۆ ئەو مەبەستە دیاری کراوە.

































































