زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری گشتی كاروباری مبنی هەولێر ئاشكرای دەكات : هەرچەندە هەوڵەكان بەردەوامن بۆ پاكسازی، بەڵام هێشتا ملیۆنان مەتر زەویی پیسبوو بە مین و تەقەمەنی لە كوردستان ماون.
عەلی عەبدوڵڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی كاروباری مبنی هەولێر، دەشڵێت: ” ئەركی پاككردنەوەی ناوچە پیسبوەكان و هەڵگرتنەوەی مین، ئەركێكی مەترسیدار و سەختە، ئەمەش وا دەكات ئەركی تیمەكانی مینلابەری ببێتە ئەركێكی نیشتمانیی درێژخایەن. بوونی قوربانیانی مین و مەترسیی مەرگ و كەمئەندامبوون لەسەر ژیانی شوانكاران، جووتیاران، گەشتیاران و گوندنشینان، بەتایبەتی منداڵان، زەنگێكی مەترسیدارە و ئەوە دووپات دەكاتەوە كە تا دوا مینیش لەناو نەبرێت، هیچ كەسێك بەتەواوی سەلامەت نییە”.
ئاماژەبەوەش دەدات: “بەردەوامی هەوڵەكانی دەزگای مین و تیمەكانی مینلابەری بۆ پاككردنەوەی كێڵگە و ناوچە مینڕێژكراوەكان، و زیادكردنی بوددجە و پاڵپشتیی حكوومی، لەگەڵ بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاریی هاووڵاتییان، كلیلی سەركەوتنە لەم جەنگە بێدەنگەدا دژی دوژمنە شاراوەكەی ژێر خاك”.
ئەوەش دەخاتەڕوو: ” بەتەواوی ئیمكانیەتی بەردەستمان لە سەرچاوەی مرۆیی بوێر و قارەمان و ئیمكانیەتی لۆجستی و تەكنیكی و پشتیوانانی ناوخۆیی و دەرەكی بەردەوام دەبین لە هەوڵەكانمان بەرەو كوردستانێكی خاڵی لەمین و تەقەمەنی وكەمكردنەوەی كاریگەری مین لەسەر دانیشتوانی هەرێمی كوردستان.

































































