ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
مەڵپەڕی MedlinePlus لە لاپەرەی تەندروستی خۆی دەری دەخات بۆتاکس دەرمانێکە لە ژەهرێک دروست دەکرێت کە لە بەکتریای کلۆستریدیۆم بۆتولینوم بەرهەم دەهێنرێت.
بۆتاکس دەرمانێکە خانمان لە سەنتەرەکانی جوانکاری بەکاری دێنن بۆ مەبەستی جوانکاری. ماڵپەڕی MedlinePlus ئاشکرای دەکات بۆتاکس بڕێک لە ژەهر لەخۆ دەگرێت. هاوکات ئاماژە بەوەش دەدات، جۆری ئەو ژەهرە هەمان ژەهرە کە دەبێتە هۆی جۆرێکی مەترسیدار لە ژەهراویبوونی خۆراک کە پێی دەوترێت بۆتۆلیزم. ئەم جۆرە لە ژەهر لەلایەن پزیشکەکانەوە بە بڕێکی کەم بەکار دەهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی تەندروستی جۆراوجۆر، لەوانە:
سافکردنی کاتی چرچی و لۆچی دەموچاو و باشترکردنی ڕوخسار، ئارەقکردنی توند لە ژێر باڵ، گرژبوونی مل کە نەخۆشییەکی دەماری کە دەبێتە هۆی گرژبوونی زۆر لە ماسولکەکانی مل و شان، چاوتروکاندنی کۆنتڕۆڵ نەکراو، شەقیقە و میزڵدانی زۆر چالاک.
بە پێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە دەرزی بووتاکس بە لاواز کردن، ئیفلیجکردنی هەندێک ماسولکە یان داخستنی هەندێک دەماری دیاریکراو کار دەکات. کاریگەرییەکان نزیکەی 3 بۆ 12 مانگ دەخایەنێت بەگوێرەی ئەوەی کە چارەسەری دەکەیت. باوترین کاریگەرییە لاوەکییەکان بریتین لە ئازار، هەڵاوساوی یان کوتران لە شوێنی دەرزی. هەروەها لەوانەیە نیشانەی ئەنفلۆنزا، سەرئێشە و نائارامی گەدە بەدوایەوە بێت. لەکۆتاییدا ماڵپەڕەکە هۆشداری دەدات خانمان لە کاتی دووگیانی دوور بکەونەوە لە بەکارهێنانی دەرزی بۆتۆکس.

































































