زاری كرمانجی – سۆران :
ماڵپەری ئاكسیۆس لە زاری بەرپرسێكی ئەمریكییەوە بڵاویكردەوە، ئیدارەی ترەمپ فشار دەخاتە سەر حكومەتی كاتی ڤەنزوێلا بۆ دەركردنی سەرجەم سیخوڕەكانی گومانلێكراو و كارمەندانی دیكەی هەواڵگری چین، ڕووسیا، كوبا و كۆماری ئیسلامی .
ترەمپ هۆشداری دا لەوەی ئەگەری هەیە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی دووەم دژی ئەو وڵاتە ئەنجام بدرێت، ئەگەر دیلسی ڕۆدریگێز، سەرۆكی كاتی ڤەنزوێلا هاوكاری نەكات.
لەلایەكی دیكەوە ترەمپ ڕایگەیاند، حكومەتی كاتی ڤەنزوێلا لە نێوان “30 بۆ 50 ملیۆن” بەرمیل نەوت ڕادەستی ئەمریكا دەكات.
سەرۆكی ئەمریكا كە بڕیارە ڕۆژی هەینی لەگەڵ كۆمپانیا نەوتییەكان كۆببێتەوە، ڕایگەیاندووە، ئەو نەوتە گەمارۆدراوە بە نرخی بازاڕ دەفرۆشرێت و سەرپەرشتی داهاتەكەی دەكات بۆ ئەوەی “بۆ بەرژەوەندی” ڤەنزوێلا و ئەمریكا بەكاربهێنرێت.

































































