مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزارەتی كشتوكاڵ لەسەر بنەمای ساڵنامەی كشتوكاڵیی، قەدەغەكردنی هاوردەكردنی 11 بەروبوومی ڕاگەیاند.
مەهدی زەمەد قەیسی، ڕاوێژكاری وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ئهمڕۆ شهممه 27ـى 12ـى 2025 بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند “سیاسەتی هاوردەكردن لەسەر بنەمای ساڵنامەی كشتوكاڵییە، كە بەردەوام بەپێی بەردەستبوون و كەمی بەرهەمی ناوخۆیی نوێ دەكرێتەوە،”
دەشڵێت “لەم وەرزە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی 11 بەرهەم لە خۆ دەگرێت كە پێكهاتوون لە چەوەندەر، شەڵغەم، كاهوو، كەلەرم، قەیسی، كولەكە، باینجان، پەتاتە، لەگەڵ هێلكە و مریشك و هەنگوین و خورما،”
ئاماژەی بەوەش كردووە “لە ئێستادا هاوردەكردنی تەماتە ڕێگەپێدراوە، بەڵام ڕەنگە دواتر بەپێی دۆخی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی بگەڕێنرێتەوە، چونكە بەردەستبوونی ئەم بەرهەمانە گۆڕاوە.”

































































