زاری کرمانجی :
حکوومەتی عێراق بە بیانووی جۆراوجۆر مانگانە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دوادەخات، ئەمە لەکاتێکدایە، کە هەرێمی کوردستان سەرجەم پابەندییە یاساییەکانی بەرامبەر بەغدا جێبەجێکردووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەبەغدا بە زاری کرمانجی گووت:” ڕەوانە نەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان لە کاتی خۆیدا، وای کردووە دوو مانگ لە دوای فەرمانبەرانی عێراق بن .
ئەو سەرچاوەیە، ئەوەشی خستەڕوو، تا کۆتایی ئەمساڵ حکوومەتی عێراق تەنها یەک مووچەی دیکە بۆ هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکات، کە دەکاتە مووچەی مانگی 10، دوای ناردنی ئەو مووچەیەوە ئیتر پاکتاوی دارایی ساڵ دەکرێت و هەموو خەرجییەکان دادەخرێن .
گووتیشی:” بابەتی ناردنی ئەو دوو مووچەیە دەکەوێتە ساڵی داهاتوو، یەک چارەسەریش هەیە بۆ ناردنیان ئەوەیش ئەوەیە حیزبە کوردستانییەکان بە تایبەت یەکێتی و پارتی بیکەنە مەرج بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و لە بودجەی 2026 گرفتەکە بتوانرێ چارەسەر بکرێت .
































































