مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
گرووپێكی نوێی چەكداری بە ناوی “عەسائیبی جیهاد” لە چوارچێوەی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراقدا دامەزراندنی خۆی راگەیاند و لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا، بە نمایشكردنی درۆنی بۆمبڕێژكراو، هەڕەشەی هێرشكردنە سەر ئەو لایەنە شیعانەی كرد كە بە تۆمەتی هەڵگەڕانەوە لە بەرەكە و ڕاكردن بەدوای پۆست و پارەدا تۆمەتبار دەكات.
سەرەڕای نادیاریی ناسنامەی سەركردە و شوێنی گرووپەكە، ئەم پەرەسەندنە هاوكاتە لەگەڵ هەوڵەكانی كابینەی عەلی زەیدی بۆ كۆكردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەت.
بەڵام تا ئێستا بەشێك لە گرووپە چەكدارەكان دژی چەكدانانن و لەگەڵ ئەوەشدا گرووپی نوێش سەرهەڵدەدەن.































































