زاری كرمانجی
چەند بڕیارێک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەبارەت بە بەشداریکردن لە لێژنەی تاوتوێی ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و سکاڵاکانتان بنێرن.
لە پێناو دەرفەت و هەلی یەکسان بۆ گشت مامۆستایان بۆ بەشداریکردن لە لێژنەی تاوتوێی ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاردرا بە:
١. لە حاڵەتی پابەندنەبوون بە ناوەڕۆکی (ماددەی دووەم/خاڵی سێیەم) لە رێنمایی ژمارە (٢)ی ساڵی (٢٠٢١) کە تێیدا ئاماژە دەکات کە نابێت سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی تاوتوێکردنی ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا لە ماوەی مانگێک لە (٢) دوو تاوتوێکردنی ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا زیاتر بەشدار بن لە سەرتاسەری زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بکات، ئەوا مامۆستا مافی نابێت تاوەکو (١) ساڵ بەشداری تاوتوێکردنی ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا لە سەرجەم زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بکات، سەرەڕای ئەنجامدانی رێکاری یاسایی بەرامبەری.
٢. هەژمارکردنی ماوەی مانگێک بۆ تاوتوێکردن، لە سەر بنەمای مانگەکانی ساڵ دەبێت ئەوەک (٣٠) رۆژ جاریک.
٣. بەشداریکردنی (سەرپەرشتیاری قوتابی/خوێندکار) لە مەرجی ئاماژەپێکراو لە سەرەوە هەژمار ناکریت، واتە سەرپەرشتیار بەدەر لە بەشداربوونی بە سیفەتی سەرپەرشتیار لە لێژنەی تاوتوێکردن، دەتوانێت لە (٢) دوو لێژنەی تاوتوێکردنی ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا لە ماوەی (١) یەک مانگ بەشدار بیت، ئەمەش لەبەرئەوەی سەرپەرشتیار بەدار نییە لە دانانی نمرە بۆ هەلسەنگاندنی ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا.
٤. لە حاڵەتی بەدیکردنی پابەندنەبوونی مامۆستایان بە ناوەڕۆکی رێنمایی ئاماژەپێکراو لەسەرەوە، دەتوانریت سکاڵا و بەڵگەنامەکان بۆ ئیمێڵی (ps.directorate@mhe-krg.org) بنێردریت بە مەبەستی ئەنجامدانی رێکاری یاسایی لە لایەن وەزارەتمان و زانیارییە کانی سکالاکار پاریزراو دەبیت.
٥. ناوەڕۆکی ئەم فەرمانە وەزارییە، لە رێکەوتی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەکریت.


































































