زاری کرمانجی
هەردی سەڵاح لە كای گەیشتنی بۆ بینایەی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند : وەك پەرلەمانتارێكی سەربەخۆ بەشداری كۆبوونەوەكە دەكەم . زیاتر روونیكردەوە : وەك ئەركێكی نیشتمانی و نەتەوەیی بەشداری لە كۆبوونەوەكە دەكەم و پێویستە هەموو گۆرانكارییەكان و رێككەوتنەكان لەناو پەرلەمانی كوردستان بكرێت و نابێ هیچ شتێك رێگر بێت لە كارا كردنەوەی پەرلەمانی كوردستان.
زیاتر گووتی : وەك پەرلەمنتارێك كە لەم پەرلەمانە سویندی یاساییمان خواردووە، نابی هەنگاوێك بهاوێژین كە لە بەرژەوەندی خاك و نەتەوە بێت.
هەردی سەڵاح گووتیشی : چەند ساڵە بە هۆی كارا نەكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان، پێگەی كورد بەرەو لاوازی چووە، بۆیە پێویستە وەك پەرلەمانتار رێگە لەم دۆخە بگرین و چونكە پەرلەمان موڵكی هیچ لایەنێكی سیاسی نییە بەڵكو هی هەموو خەڵكی كوردستانە بە لایەنە سیاسییەكانیشەوە .

































































