زاری كرمانجی-سۆران
سبەی سێشەممە 20ی تشرینی یەکەم، کاتژمێر 9ی بەیانی دووەمین کۆنفڕانسی زانستی ڕواندز لە هۆڵی ڕۆشنبریی ڕواندز بەڕێوەدەچێت.
سبەی سێشەممە، زانکۆی سۆران، دووەمین کۆنفڕانسی زانستی لەژێر ناوونیشانی ” پێگەی ڕواندز لە ئەزموونی فەرمانڕەوایی مێژووییەوە بۆ سەرمایەگوزاریی کەلتووری و ئابووری ” لە هۆڵی ڕۆشنبیریی ڕواندز، بەڕێوە دەبات.
لە کۆنفڕانسە چەندان توێژینەوەی زانستی پێشکەش دەکرێن و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
































































