زاری كرمانجی-سۆران
پیسبوونی ژینگە بەهۆی چالاکییە مرۆییەکانەوە دروست دەبێت؛ واتە بەهۆی ئەو ماددە و وزە زیانبەخشانەی کە دەخرێنە ناو ژینگە و کاریگەری لەسەر هەوا، ئاو، خاک و بەشەکانی دیکەی ژینگە دادەنێن.
گرنگترین هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە:
چالاکییە پیشەسازییەکان: کارگە و کارخانەکان گاز و ماددەی ژەهراوی و پاشماوەی شلە دەردەدەن کە دەبنە هۆی پیسبوونی هەوا و ئاووخاك..پاڵاوگهو سوته‌مه‌نی و جه‌نگه‌كان و ئۆتۆمبێل و نه‌بوونی رووپۆشی سه‌وزایی و ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی زۆری دارستانه گه‌وره‌كان.
پاشماوە و زبڵی ڕەق:
فڕێدانی زبڵ و پاشماوەکان بە شێوەیەکی نادروست دەبێتە هۆی پیسبوونی خاک و تێکدانی ژینگە.
بەکارهێنانی ماددە کیمیاییەکان و دەرمانەکانی کوشتنی مێروو:
بەکارهێنانی زۆری کود و دەرمانە کشتوکاڵییەکان دەتوانێت ببێتە هۆی پیسبوونی خاک و سەرچاوەکانی ئاو.
لەناوبردنی دارستان و سەوزاییەکان: فراوانبوونی شارەکان، دروستکردنی بینا و لابردنی دار و ڕووەکەکان توانای سروشت بۆ پاککردنەوەی هەوا و کەمکردنەوەی پیسبوون کەم دەکات.
خراپ به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌لایه‌ن دهوڵهتانهوهو به‌كارهێنانیان وه‌ك كارتی جه‌نگ و ململانێی سیاسی. نه‌بونی هۆشیاری و چالاكیه رۆشنبیریه‌كان له‌سه‌ر پاراستنی ژینگه.
بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌ژاریش هۆكارێكی كاریگه‌ره‌و خه‌ڵك له‌به‌ر كاركردنی ڕۆژانه‌ی ژیانی و گوزه‌رانی ناپرژێته سه‌ر چۆنیه‌تی هۆشیاربوونه‌وه‌ی له پاراستنی ژینگه.
هاوكات ده‌وڵه‌مه‌ندی و سه‌رمایه‌داریش هۆكارێكی كاریگه‌ره بۆ پیسبوونی ژینگه, چونكه كاتێك ته‌نها ئامانج كۆكردنه‌وه‌ی سامان و قازانج بێت و گوێ به هیچ شتێكی تر نه‌درێت وا ده‌كات ژینگه باجه‌كه‌ی بدات.
بۆیه گرنگه یاسا‌و رێسا‌و رێنماییه ژینگه‌ییه‌كان وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت بۆ هه‌موو كه‌س و لایه‌نێك و ده‌وڵه‌تان و حكومه‌ته‌كان زۆر هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری یه‌كتری بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م پرسه.
فه‌رمانگه‌ی هۆشیاركردنه‌وه‌ی ژینگه‌یی و راگه‌یاندن
































































