د. حەسیب ئەدیب زاخۆی*
دیمەشق و ڕیاز بیر لە ناردنی هێزێکی سەربازی سوریا دەکەنەوە کە لە ١٠ بۆ ٢٠ هەزار سەربازی پێکهاتووە بۆ بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژی حوسییەکان لە یەمەن؛ لەلایەکی دیکەوە ئەحمەد ئەلشەرع بە جددی تاوتوێی ئەو پێشنیازە دەکات، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێکی کۆتایی نەدراوە.
بەگوێرەی ئاکسیۆس، بژاردەکانی ناردنی ئەم هێزە بریتین لە یەکەکانی هەردوو فیرقەی 90 و 84ی سوپای سوریا. هاوکات واشنتۆن ئاگاداری ئەو گفتوگۆیانە و هەر لەسەرەتاوە دژایەتی ئەو هەنگاوە نەبووە، بەڵکو لەگەڵ فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM) ڕاوێژی کردووە سەبارەت بە میکانیزمی جێگیرکردنی ئەو هێزانە و بە تەواوی ئاگاداریان کردووەتەوە.
بەگوێرەی کەناڵی 14ی ئیسرائیل، ئەگەر هێزەکانی سوریا ئەو ڕێگایە وشکانییە بەکاربهێنن، ئەوا خاکی عێراق دەبڕن بۆ گەیشتن بە سنووری سعودیە، بەو پێشبینییەی هەوڵی پاراستنی ئەم ڕێگایە بدەن لە هەڕەشەی گروپ و میلیشیاکان کە ڕەنگە پێش گەیشتنیان بە سنووری سعودیە ڕێگری لەو هێزە بکەن.
*ڕۆژنامە نووس و دیپلۆماتکاری ڕۆژنامەوانی نێو دەوڵەتی لە ئەڵمانیا

































































