دیمەشق و ڕیاز تاوتوێی ئەگەری ڕەوانەکردنی هێزێکی سەربازیی سووریا دەکەن بۆ بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە حو.سییەکان لە یەمەن، کە ژمارەیان لەنێوان 10 بۆ 20 هەزار سەرباز دەبێت؛ هاوکات ئەحمەد شەرع بە شێوەیەکی جدی تاوتوێی ئەم پێشنیازە دەکات، بەڵام تا ئێستا بڕیاری کۆتایی لەسەر نەدراوە.
بە پێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ئەکسیۆس بژاردە خراوەڕووەکان بۆ ناردنی ئەم هێزە، یەکەکانی سەر بە هەردوو فیرقەی (90 و 84)ی سوپای سووریا دەگرێتەوە. لە هەمان کاتدا واشنتۆن لەم گفتوگۆیانە ئاگادار کراوەتەوە و لە سەرەتاوە دژایەتیی هەنگاوەکەی نەکردووە، بەڵکو ڕاوێژ لەگەڵ فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) سەبارەت بە میکانیزمی جێگیرکردنی ئەو هێزانە ئەنجام دراوە.
کەناڵی 14 ی ئیسرائیلیش ئاشکرای کردووە کە لە ئەگەری بەکارهێنانی ڕێگەیەکی وشکانی هێزە سوورییەکان بە خاکی عێراقدا تێپەڕ دەبن تا دەگەنە سنووری عەرەبستانی سعوودیە، لەگەڵ پێشبینیی هەوڵدان بۆ پاراستنی ئەم ڕێڕەوە لە مەترسیی ئەو گرووپ و میلیشــ.ــیایانەی کە لەوانەیە ڕێگری لە هێزەکە بکەن پێش گەیشتنیان بە سنووری سعوودیە.

































































