مههدى محهممهد – زارى كرمانجى :
ئهمڕۆ پێنجشەممە، فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئەسیوپیا بە چەندین هێرش، هێز و تەقەمەنییەكانی سوپای ئێریتریایان لە شارۆچكەی ئەدیگرات لە باكووری هەرێمی تیگرای كردە ئامانج، ئەمەش لە ناوەڕاستی پەرەسەندنی مەترسییەكانی شەڕێكی بەرفراوانی ناوچەییدا.
بەپێی ڕاپۆرتەكانی ئاژانسی فرانس پرێس و ڕێكخراوی چاودێریی ململانێكان (ACLED)، ئەم هێرشانە دوای ئەوە هاتن كە هێزەكانی ئێریتریا لە نزیك سنووری ئەسیوپیا جێگیر ببوون و بەپێی شایەتحاڵانیش چەندین بارهەڵگری سەربازیی ئێریتریا تێكشكێندراون.
ئەم ئاڵۆزییە نوێیانە لە كاتێكدان كە پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی هەردوو وڵات لە هەفتەی ڕابردووەوە بە تەواوی پچڕاون. ئەسیوپیا، ئێریتریا بە پشتیوانیكردنی یاخیبووانی تیگرای تۆمەتبار دەكات، لە بەرامبەردا ئێریتریا ترسی هەیە ئەسیوپیا هەوڵی داگیركردنی خاكی وڵاتەكەی بدات بۆ بەدەستهێنانی ڕێڕەوێكی ڕاستەوخۆ بۆ سەر دەریای سوور.
































































