مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕۆژان ئیبراهیمی، كچە وەرزشوانی تەمەن 20 ساڵەی بواری هونەرە جەنگییە تێكەڵەكان (MMA) و خەڵكی شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، دوای هەڵكوتانە سەر ماڵەكەیان لەلایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر كرا و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی شەممە 3ـی تشرینی یەكەمی 2026، هێزەكانی ئیتلاعات بەبێ پیشاندانی هیچ بڕیارێكی دادگا هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی بنەماڵەی ئەو وەرزشوانە كوردە و دەستبەسەریان كردووە. تا كاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەك لەسەر هۆكاری دەستبەسەركردن، جۆری تۆمەتەكان و شوێنی ڕاگرتنی لەبەردەستدا نییە.
لە بەشێكی دیكەی ڕاپۆرتەكەدا، بە پشتبەستن بە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەكانی هەنگاو ئەوە خراوەتە ڕوو كە تەنیا لە ماوەی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵدا، لانی كەم 17 ژن لە ئێران دەستبەسەر كراون، كە 7 یان هاووڵاتیی كورد بوون.

































































