ڕۆژنامەی جەی فیدی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە” تەلئەبیب ئامادەکارییە سەربازییەکانی بۆ هێرشکردنە سەر گرووپە چەکدارەکانی ناو خاکی عێراق تەواو کردووە.”
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەمریکا گڵۆپی سەوزی بۆ ئیسرائیل هەڵکردووە و ڕێگەی پێداوە ئەو کۆتوبەندانە لابدات کە پێشتر لەسەر ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە ناوچەکەدا هەبوون.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئامانجی ئیسرائیل لەم هەنگاوە، بڕینی ئەو ڕێڕەوە زەمینییەیە کە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە نێوان تاران و لوبناندا چالاک بووە و گرووپە چەکدارەکان بۆ گواستنەوەی چەک و پارە بەکاری دەهێنن.
ئیسرائیل بۆ دەستنیشانکردنی ئامانجەکان و پەکخستنی ئەو جوڵانە، هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا و ئەو هێزانە دەکات کە لە ئوردن جێگیر کراون.
لە لایەکی دیکەوە، عێراق لە ڕێگەی ئوردنەوە پەیامێکی هەڕەشەئامێزی پێگەیشتووە کە وەڵامی ڕاستەوخۆ دەدرێتەوە بەرامبەر هەر هێرشێک کە لە خاکی عێراقەوە بکرێتە سەر ئوردن.
































































