ئەمڕۆ یەکشەممە، 4-10-2026، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف و کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستیان پێکردەوە.
ئەمەش دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک گەشتەکانی نێوان هەردوولا ڕاگیرابوون.
ئیدارەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ سێ گەشتی ئاسمانی لەگەڵ ئێران ئەنجام دەدرێن، هاوکات چاوەڕوان دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا و بەپێی خشتەی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی، جووڵەی گەشتەکان بەرەو زیادبوونی زیاتر بچێت.
































































