ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
توێژینەوەیەکی نوێ کە لە کۆنگرەی کۆمەڵەی هەناسەدانی ئەوروپی لە بەرشەلۆنە پێشکەشکرا ئاشکرای دەکات، ئەو بەکتریا باوانەی لەناو تۆزی پۆلەکانی قوتابخانەدا هەن پەیوەندیی ڕاستەوخۆیان بە کەمبوونەوەی کارکردنی سییەکانی منداڵانەوە هەیە.
بەپێی ماڵپەڕی : medicalxpress.com ئەم توێژینەوەیە کە لەلایەن دکتۆر سۆتریک بانەرجی لە زانکۆی فێرارای ئیتاڵی بە هاوکاری کۆمپانیای ئاڵتێن جێبەجێکراوە، ئاماژە بەوە دەکات کە کوالیتی هەوا، شێداری و بوونی ماددە بایۆلۆجییەکانی وەک بەکتریا لە ناو پۆلەکاندا کاریگەریی بەرچاویان لەسەر گەشەی کۆئەندامی هەناسەدانی منداڵان هەیە.
بەپێی وتەی توێژەران، ئەم دۆزینەوە نوێیە هاوکار دەبێت بۆ چاککردنی ژینگەی قوتابخانەکان و دڵنیابوونەوە لە دابینکردنی هەوایەکی تەندروست بۆ قوتابیان.

































































