
وەزیری بەرگریی توركیا بە مەبەستی سەركرنە كردنی ئەو هێرشەی كرایە سەر نووسینگەی سەرۆك وەزیران، پەیامێكی پشتگیری ئاراستەی مەسروور بارزانی كرد یاشار گولەر وەزیری بەرگریی توركیا، لە پەیامەكەی دا بۆ سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی دەڵێت : بە نیگەرانییەكی قووڵەوە زانیارییمان پێگەیشتووە لەبارەی هێرشكردنە سەر نووسینگەی تایبەتی سەرۆكی حكوومەت لە هەولێر لەرێگەی دوو درۆنەوە، ئەم هێرشە قبووڵنەكراوەی كە كراوەتە سەر ئارامی، سەقامگیری و ئەمنییەتی ناوچەكەمان بە توندی سەركۆنە دەكەم.
وەزیری بەرگریی توركیا هیوای سەلامەتی بۆ مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان خواستووە و دەڵێ، دەمەوێت پێتان رابگەیەنم وەك توركیا هەمیشە لە تەنیشت دۆستەكانمان دەبین لە دژی ئەو لایەنانەی دەیانەوێت ناوچەكەمان بخزێننە ناو ئاڵۆزی و كێشەوە.
ئەوەیشی گوتووە كە ئاشتی لە ناوچەكەدا بەرقەرار ببێت و دراوسێیان بە شێوەیەكی ئارام بەردەوامی بە ژیانی بدات.
































































