زاری كرمانجی – پێشبینی دەكرێت لەنێوان كاتەكانی بەیانی بۆ نیوەرۆ لەهەندێ ناوچەی شاخاویی باكوور و باكووری رۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر كەش گونجاوبێت بۆ چڕبوونەوەی هەور و بارینی كەمێك بارانی پچڕ پچڕ.
ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند: لە ئەنجامی بەردەوامی كاریگەری بارستە هەوای فێنك لەسەر ناوچەكانمان سبەی چوارشەمە 7-9-2022 ئاسمانی هەرێم بە زۆری لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت و پێشبینی دەكەین لەنێوان كاتەكانی بەیانی بۆ نیوەرۆ لەهەندێ ناوچەی شاخاویی باكوور و باكووری رۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر كەش گونجاوبێت بۆ چڕبوونەوەی هەور و بارینی كەمێك بارانی پچڕ پچڕ .
هەروەها دەڵێت: پلەكانی گەرما لەسنوری پارێزگای هەولێر و دهۆك بەرێژەی 1 پلە نزمتر دەبێتەوە و لە ناوچەكانی دیكەدا جێگیر دەبێت و بەم شێوەیە دەبێت:
لەسەنتەری پارێزگاكانی هەرێم ( سلێمانی 39 بە 27 ، هەولێر 40 بە 29 پلە ، دهۆك 38 بە 27 پلە ، هەڵەبجە 40 بە 26 پلە ، كەركوك 42 بە 31 پلە ) لەناوچەكانی گەرمیان 44 پلە بە 29 پلە دەبێت ، هەروەها لە سنووری ئیدارەی راپەرین 39 بە 27 پلە دەبێت ، لە سنووری ئیدارەی سۆرانیش 37 بە 27 پلە دەبێت .
دەشڵێت: خێرایی با لە كاتەكانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە مامناوەند بۆ نیمچە بەهێز چالاك دەبێت بەخێرایی 20 تا 45 كم زیاتر لە كاتژمێرێكدا و لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێكی كەم .